بەوێنە.. داڕێژەری كوده‌تاكه‌ی دوێنێی توركیا كێیه؟
ئاڵبای موحه‌ره‌م كۆسه، كه‌سێكی نزیكی فه‌تحوڵڵا گوله‌نه و پێشتر راوێژكاری یاسایی سوپاسالاری توركیا خولیسی ئاكار بوو، به‌ڵام به هۆكاری ئه‌وه‌ی پیلانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كوده‌تا به‌سه‌ر حكوومه‌تی توركیادا بكات له ساڵی 2013 له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه.
هه‌روه‌ها تۆمه‌تی ئه‌وه‌شی درایه پاڵ كه ویستوویه‌تی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی توركیا بوله‌نت ئارینج تیرۆر بكات.
رۆژنامه‌ی (ئاكشام) بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه موحه‌ره‌م گرووپێكی زۆر گه‌وره‌ی له‌ناو سوپادا هه‌بووه، بۆیه توانیویه‌تی پیلانێكی گه‌وره دابڕێژێت بۆ ئه‌وه‌ی كوده‌تا به‌سه‌ر حكوومه‌تدا بكات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی چه‌ند میدیایه‌كی توركیا بڵاویان كردوه‌ته‌وه، كه موحه‌ره‌م 2 فه‌رمانده‌ی دیكه‌ی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ بووه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كوده‌تایه، هه‌روه‌ها چه‌ندین ئه‌فسه‌ر و پله به‌رزی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ بووه. پیلانه‌كه‌شیان زۆر به جوانی رێك خستبوو، به‌ڵام ئه‌نجامی نه‌بوو و هاووڵاتیانی توركیا شكستیان پێهێنا.
موحه‌ره‌م ئێستا هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه كه ئاخۆ له كوێیه و چۆن ئه‌و پیلانه‌ی داڕشتووه، چونكه حكوومه‌ت هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر نه‌داوه.
ته‌نیا سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا فه‌تحوڵلا گوله‌نیان تۆمه‌تبار كردووه.
باسنيوز
