ده‌يان جه‌نه‌راڵ و ئه‌فسه‌رى سوپا ده‌ستگيركران
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و دوو جه‌نه‌راڵه‌ى سوپا هاوكارى كوده‌تاچييه‌كان بوونه و ويستوويانه كوده‌تا بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا فه‌رمانده‌ى ئه‌ركانى سوپا له ناوچه‌ى ئيجه جه‌نه‌راڵ مه‌مدوح حه‌ق بيلان له ئيزمير ده‌ستگيركراوه.
هه‌روه‌ها وه‌زيرى دادى توركيا ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌يدا له وته‌يه‌كدا ئاشكرايكرد، 29 ئه‌فسه‌ر به پله‌ى كۆڵۆنێل و پێنج جه‌نه‌راڵ له پۆسته‌كانيان دوورخراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ناوخۆ 34 ئه‌فسه‌رى فه‌سڵكرد كه پێنجيان پله‌يان جه‌نه‌راڵ بووه.
له لايه‌كى ديكه‌وه سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى سێيه‌م ليوا جاگله‌ر له ئه‌رزنجان ده‌ستگيركراوه و هاوكات 754 سه‌ربازى ديكه‌ى كوده‌تاچييه‌كان ده‌ستگيركراوون.
K24
