بەڕێوەبەری هەواڵگریی ئەمریکا هۆشداریی دەداتە دۆناڵد ترەمپ
پێشتر و لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا، دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی پارتی کۆمارییەکان رایگەیاندبوو، کە پشتگیریی سزادانی گیراوە توندڕەوەکان دەکات بەوەی لە ناو ئاودا نوقم بکرێن بۆ داننان بە نهێنییەکان.
جۆن برینان، بەڕێوەبەری CIA لە پەیامێکدا بەبێ ناوهێنانی دۆناڵد ترەمپ، رایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا ئەو بڕیارە بدات، ئەوا ئەو دەست لەکار دەکێشێتەوە و گوتویەتی، ”بەبێ رەچاوکردنی بڕیاری سەرۆک، ”من بڕیارێکی لەو جۆرە بۆ زیندانەکان دەرناکەم، پێویستە بۆخۆیان بەڕێوەبەرێکی دیکە بدۆزنەوە“.
جۆن برینان، کە لەساڵی 2013ـەوە ئەو پۆستەی وەرگرتووە، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دژی ئەو جۆرە سزایەیە و بەهیچ شێوەیەک بڕیاری لەو شێوەیە دەرناکات، بۆیە لەو ئەگەرە دەست لەکار دەکێشێتەوە.
باسنیوز
