بۆ 42 هه‌مین جار په‌رله‌مانی لوبنان له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی وڵات شكستده‌هێنێت
نه‌بیل به‌ری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌پێناو ته‌واوبوونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان، دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك بۆ رۆژی 8ی ئاب دواخست.
به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی سوریاوه، حزبه‌كانی لوبنان بوونه‌ته دووبه‌ش، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه نه‌توانرێت كێشه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌و ئه‌و دابه‌شبوونه جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی په‌كخستووه له‌ناویاندا پۆستی سه‌رۆك وڵات.
دوای كۆتاییهاتنی سه‌رۆكایه‌تی میشال سلێمان له 25ی ئایاری 2014، په‌رله‌مانی لوبنان تائێستا نه‌یتوانیوه رێژه‌ی یاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی وڵات ته‌واو بكات.
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار پێویستی به ئاماده‌بوونی 2/3ی په‌رله‌مانتارانی لوبنان هه‌یه كه ده‌كاته 86 په‌رله‌مانتار له كۆی 128 ئه‌ندام.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌ندامانی حزبوڵا‌و ره‌وتی نیشتیمانی ئازاد كه له‌لایه‌ن میشال عه‌ون سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه به‌بێ رێككه‌وتنی پێشوه‌خت له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدێك بۆ سه‌رۆكی وڵات به‌شداری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ن.
په‌رله‌مانی لوبنان به‌سه‌ر دووبه‌ره‌ی گه‌وره‌دا دابه‌شبووه كه بریتین له‌به‌ره‌ی 14ی ئازار كه سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری لوبنان سه‌ركردایه‌تی ده‌كات‌و له‌لایه‌ن سعودیه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی 8ی ئازار كه بریتین له حزبوڵا‌و هاوكاره‌كانی كه له‌لایه‌ن ئێران‌و سوریاوه هاوكاری ده‌كرێن.
هیچ كام له‌و دوو به‌ره‌یه ناتوانن زۆرینه‌ی په‌رله‌مان پێكبهێنن‌و به‌ره‌ی سێیه‌میش كه له سه‌ربه‌خۆكان پێكهاتوون‌و وه‌لید جه‌نبوڵات سه‌ركردایه‌تی ده‌كات كه مترین كوردسییان هه‌یه.
دوای كۆتایی هاتنی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی میشال سلێمان، به‌ره‌ی 14ی ئازار پشتیوانی سه‌میر جه‌عجه‌ع ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و له به‌رامبه‌ردا به‌ره‌ی 8ی ئازار پشتیوانی له میشال عه‌ون ده‌كات.
له‌كۆتایی ساڵی رابردوودا هه‌ڵوێستی به‌ره‌ی 14ی ئازار گۆڕانكاریی به‌سه‌رداهات‌و سه‌عد حه‌ریری، سلێمان فه‌ره‌نجییه‌ی كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كه سه‌ر به به‌ره‌ی 8ی ئازار بوو، پێش ئه‌وه‌ی جه‌عجه‌ع له هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا پشتیوانی خۆی بۆ عه‌ون رابگه‌یه‌نێت.
فه‌ره‌نجییه كه له‌لایه‌ن حه‌ریرییه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت، نه‌یتوانی پشتیوانی حزبوڵا به‌ده‌ستبهێنێت.
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی لوبنان دوای ئه‌وه‌دێت كه دوێنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد‌و له‌كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخێكی وا دروست ببێت كه یارمه‌تی ده‌ربێت بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه‌و ده یانه‌وێت رۆڵێكی باش بگێڕن.
