دۆستێكی كورد ده‌بێته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا
فیلیپ هامۆند، پێشتر وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، به وه‌زیری دارایی ئه‌و وڵاته ده‌ستنیشانكراوه.
هه‌رچی بۆریس جۆنسۆن، سه‌ركرده‌ی جوداخوازی به‌ریتانیه، وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ستنیشان كراوه و پێشتریش كه شاره‌داری له‌نده‌ن بووه، سه‌ردانی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كردووه و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه.
بۆریس جۆنسۆن، یه‌كێك بوو له‌و سه‌ركردانه‌ی له‌گه‌ڵ فاراج نایجل، پشتگیری جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیای ده‌كرد له یه‌كێتی ئه‌وروپا و دواجاریش له‌و هه‌وڵه‌یان سه‌ركه‌وتووبوون و ئه‌نجامی راپرسییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له یه‌كێتی ئه‌وروپا، بوو.
