تێریزا مەی وەك سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەستبەكار بوو
تێریزا مەی، وەزیری پێشووی ناوخۆی بەریتانیا سەردانی كۆشكی بەكینگهامی كرد و داواكارییەكەی شاژنی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت قبوڵ كرد.
دوای مارگرێت تاچەر، مەی دەبێتە دووەم ژنە سەرۆكوەزیران لە مێژووی بەریتانیا.
لە گوتاری ماڵئاوایی لە داونینگ ستریت (باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران) دەیڤید كامیرۆن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، مەی دەتوانێت سەركردایەتییەكی بەهێزی بەریتانیا بكات و وڵات سەقامگیر بكات، هیواشی خواست لە گفتوگۆكانی لەگەڵ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا سەركەوتوو بێت، كە بڕیارە لەبارەی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دەستپێبكات.
تێریزا مەی هاوشێوەی دەیڤید كامیرۆن پشتگیریی مانەوەی بەریتانیای لە یەكێتی ئەوروپا دەكرد، بەڵام دوای سەركەوتنی كەمپەینی جیابوونەوە رایگەیاند، وەك سەرۆكوەزیرانی نوێ هەموو كارێك دەبێت بۆ سەرخستنی ئەو بڕیارە بەریتانییەكان.
تێریزا مەی:
- 1956لە دایکبووە
- بە تاچەری نوێ ناودەبردرێت
- جوگرافیای لە زانکۆی ئۆکسفۆرد خوێندووە
- لە 2010ـەوە وەزیری ناوخۆی بەریتانیایە
- ساڵی 1997 لەسەر لیستی پارتی پارێزگاران بووەتە ئەندامی پەرلەمان
- 2002 بۆ 2003 یەکەم ژنبووە ببێتە ئەمینداری پارتی پارێزگاران
- ساڵی 1980 ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و منداڵی نییە
