کامیرۆن: هەوڵی زیاتر دەدەین بۆ یارمەتیدانی پێشمەرگە

 کامیرۆن: هەوڵی زیاتر دەدەین بۆ یارمەتیدانی پێشمەرگە
لە دوا بە شداریکردنی لە دانیشتنی پەرلەمانی بەریتانیا، وەکو سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، دەیڤد کامیرۆن، باسی پێشڕەوییەکانی پێشمەرگە دەکات و ڕایدەگەیەنێت هێزاکانی بەریتانیا مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە دەکەن و ئاشکراشی دەکات داعش لە عێراق 45% ئەو ناوچانەی داگیری کردبوو لەدەستی داوە.

لە وتارەكەیدا دەیڤد كامیرۆن گوتی: "هێزەکانمان مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەکەن و خزمەتگوزاریی تەندروستیشی پێشکەش بە پێشمەرگە کردووە و هەوڵیش دەدەین هاوکاری زیاتریان بکەین، بەڵام دەبێ بەڕاشکاوانە بڵێم کە ستراتیژیی ئێمە لەدژی داعش سەرکەوتوو بووە و داعش لە پاشەکشێدایە و 45% ئەو خاکەی لەعێراق کۆنتڕۆڵی کردبوو لەدەستیداوە، سەرچاوە داراییەکانیان لەناوبراون، نزیکەی 25هەزار چەکداری داعش کوژراون و ڕێژەی هەڵهاتن لەنێو ڕیزەکانی چەکدارانی داعش زیادی کردووە و ڕۆیشتنی کەسانی بیانی بۆ نێو ئەو گروپە بە ڕێژەی 90% کەمی کردووە.
Top