کامیرۆن: هەوڵی زیاتر دەدەین بۆ یارمەتیدانی پێشمەرگە
لە وتارەكەیدا دەیڤد كامیرۆن گوتی: "هێزەکانمان مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەکەن و خزمەتگوزاریی تەندروستیشی پێشکەش بە پێشمەرگە کردووە و هەوڵیش دەدەین هاوکاری زیاتریان بکەین، بەڵام دەبێ بەڕاشکاوانە بڵێم کە ستراتیژیی ئێمە لەدژی داعش سەرکەوتوو بووە و داعش لە پاشەکشێدایە و 45% ئەو خاکەی لەعێراق کۆنتڕۆڵی کردبوو لەدەستیداوە، سەرچاوە داراییەکانیان لەناوبراون، نزیکەی 25هەزار چەکداری داعش کوژراون و ڕێژەی هەڵهاتن لەنێو ڕیزەکانی چەکدارانی داعش زیادی کردووە و ڕۆیشتنی کەسانی بیانی بۆ نێو ئەو گروپە بە ڕێژەی 90% کەمی کردووە.
