14 ئەندامی دیکەی سوپای پاسداران لە سووریا کوژران

 14 ئەندامی دیکەی سوپای پاسداران لە سووریا کوژران
ماڵپەڕەکانی حکوومەتی ئێران ئاشکرایان کردووە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە سووریا 11 ئەندامی سوپای پاسداران لە شەڕەکاندا کوژراون و سێ ڕۆژ لەمەوبەریش سێ ئەندامی دیکەش هەر لە سووریا کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "شهدای ایران"، 11 ئەندمای دیکەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەڕی سووریادا بە دەستی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە کوژراون.

ئەو ماڵپەڕەی ئێران شوناسی ئەو 11 کەسەی "سەید حەسەن حوسێنی، سەید مەهدی شەریفی، جان حوسێن، نەوید حوسێن، ئیفتخار حوسێن، بەهار حوسێن، وەکیل حوسێن، زینەت حوسێن، عابید حوسێن، کامیاب عەلی و نەوید عەلی" ڕاگەیاندووە کە بە دەستی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەسەد کوژاون.

ئەو 11 کەسە لە شاری حەلەبی سووریا کوژراون.

هەروەها چەند ڕۆژ پێش ئێستا سێ ئەندامی دیکەی ڕێکخراوی تێرۆریستیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریه کوژران.

بەپێی ئامارەکان لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا زیاتر لە 1000 کەس لە ئەندامانی سوپای پاسداران لە شەڕی سووریادا کوژراون.

حکوومەتی ئێران ئەندامانی خۆی لەژێر ناوی "مدافعان حرم" دەنێڕێتە سووریا و عەلی خامنەییش کوژراونی ئەو شەڕە بە کەسانی ئینقلابی ناودێر دەکات.


Top