ئەمریکا بە بەهای 5 ملیار دۆلار هاوکاری پێشکەشی سووریا کردووە

ئەمریکا بە بەهای 5 ملیار دۆلار هاوکاری پێشکەشی سووریا کردووە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکی شەڕی نێوخۆیی سووریاوە تاوەکو ئێستا بایی 5.1 ملیار دۆلار هاوکاری مرۆییمان پێشەکەشی خەڵکی سووریا کردووە.

جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی سێشەممە 12-7-2016 لە واشنتن رایگەیاند " لە دەستپێکی شەڕی نێوخۆیی سووریاوە بایی نزیکەی 5.1 ملیار دۆلار هاوکاریی مرۆییمان پێشکەش بە خەڵکی ئەو وڵاتەکردووە، بڕیاریشە لە داهاتوودا بایی 439 ملیۆن دۆلاری دیکە هاوکاری مرۆییان پێشەکەش بکەین".

لەبارەی شێوازی هاوکارییەکان کێری گوتی "هاوکارییەکان زیاتر بۆ پشتیوانیکردنن لە کەرتی پەروەردە، تەندروستی، دابینکردنی خواردن و خواردنەوە و پێدوایستی پزیشکی بەپەلە بۆ ئاوارەکانی نێوخۆی سووریا".

وەکو جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند " بەپێی ئامانجەکانی باراک ئۆباما-ی سەرۆکی ئەمریکا وەکو پێشتریش بەڵێنی دابوو، ئەمساڵ بەشانازییەوە پێشوازی لە 10 هەزار پەنابەری سووری لە وڵاتەکەماندا دەکەین".





رووداو -
Top