پێكدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ئیتاڵیا گیانله‌ده‌ستدانی 20 كه‌سی لێكه‌وته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌نێو كێڵگه‌یه‌كی زه‌یتووندا نێوان هه‌ردوو شاری كۆراتۆ و ئه‌ندریا باكووری شاری باری له‌باشووری ئیتاڵیا رووبه‌ڕوو له‌یه‌كیاندا، به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو ده‌یانی تریش برینداربون، به‌پێی قسه‌ی وته‌بێژی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه.
وه‌كو سایتی (DW) بڵاویكرده‌وه، له‌وێنه‌كانی شوێنی رووداوه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن فارگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان تێكشكاون‌و كه‌وتوون به‌هه‌ردوولای هێڵه ئاسنینه‌كه‌دا.
ته‌له‌فزیۆنی ئیتاڵیا له‌چه‌ند دیمه‌نێكدا شوێنه‌واری ئه‌و وێرانكارییه‌ی خسته‌ڕوو كه به‌ر هه‌ردوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه كه‌وتووه.
ریكاردۆ زنگار، سه‌رۆكی تیمی رزگاركه‌ری قوربانیانی رووداوه‌كه رایگه‌یاند كه ژماره‌ی قوربانیان زۆر گه‌وره‌یه، هێشتا هه‌ندێكیان له‌نێو پارچه تێكشكاوه‌كانی فارگۆنه‌كاندا جێماون‌و به‌ئاسانی ده‌رناهێنرێن.
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خوێندكاران‌و سه‌رنشینی تر له‌نێو هه‌ردوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دا بوون، هێڵه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (فیرۆترامفیارا)ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت‌و هه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌رێكیان، له چوار فارگۆن پێكهاتووه.
دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌ش، ماتیۆ رینزی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا داوایكرد لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له بكرێت به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی لایه‌نی به‌رپرس.
