ئۆپن کەنەدا: لە دەرەوەی خۆڵەمێشی عێراق، کوردستان گەشە دەکات
سایتی (ئۆپن کەنەدا) لە بابەتێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان بە پێچەوانەی ویست و ئیرادەی خۆی، پەلکێشی کێشەکانی ناوچەکە کراوە و سەرباری ئەوەش "لەناو خۆڵەمێشی عێراقدا گەشە دەکات و خەون بە نیشتمانەوە دەبینێت، بە پێچەوانەی ئیرادەی خۆی پەلکێشی کێشەکانی ناوچەکە کراوە. لە کاتێکدا لە عێراقدا شیعە و سوننە خەریکی شەڕەمەزەب شەڕەهۆزن."
سەرچاوەکە لە بابەتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە کوردستان سەربەخۆ بێت و سەربەخۆیی بە خەونی لەمێژینەی گەلی کورد ناو دەبات کە ئێستا گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەتە لەسەر ئاستی جیهاندا.
ئۆپن کەنەدا لە درێژەی بابەتەکەیدا دەنووسێت "ئێستا جیهان دەزانێت کە کورد جەنگاوەری ئازان و پێشمەرگە لە جیاتی هەموو جیهان شەڕی داعش دەکات و، کەس ناتوانن نکوڵی لە بوونی کورد بکا.
