ئەنجێلا مێرکل: بەهۆی کردنەوەی سنورەکان بەڕووی کۆچبەراندا، تیرۆرستان خۆیان گەیاندووەتە ئەوروپا.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ دووشەممە دیموکراتە کریستیانەکان لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە و مێرکل بە خۆپیشاندەرانی ڕاگەیاندووە "لێشاوی کۆچبەران بەکارهێنراوە بۆ بە قاچاخبردنی تیرۆرستان بۆ ئەوروپا".
وتیشی "گروپە ملیشیاکان ئەندامەکانیان خزاندووەتە نێو ئەو کۆچبەرانەوە کە لە وڵاتی سوریاوە هەڵاتوون".
هەر لەسەرەتاى کۆچى بەلێشاوى پەناخوازان بۆ ئەوروپا مێرکڵ ڕایگەیان، ئەڵمانیا ٨٠٠ هەزار پەناخواز وەردەگرێت، بەڵام ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ملیۆنێک کۆچبەران ڕویان لە ئەڵمانیاکرد کە ژمارەیەکی زۆریان بەڕەگەز سووری بوون.
پێشتریش لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥دا لە کۆنگرەی حزبەکەیدا لە کارلسروە، مێرکل ڕایگەیاند، حزبەکەی سوورە لەسەر ئەوەی لە ڕێی چەند ڕێوشوێنێکی توندەوە ژمارەی کۆچبەران و پەناخوازان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە.
