له‌دادگای ولایه‌تی میشیگانی ئه‌مریكا ته‌قه‌كه‌رێك 2 كه‌سی كوشت‌و خۆشی كوژرا
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، پۆلیسی میشیگان رایگه‌یاندووه: رووداوه‌كه له دادگای میشیگان بووه و به‌هۆیه‌وه دوو كارمه‌ندی دادگاكه كوژراون‌و پۆلیسێك برینداربووه.
رۆیته‌رز ده‌شڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌كه‌ی كردووه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژراوه.
دوای روداوه‌كه‌ش ته‌واوی باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه داخراون.
ئه‌و روداوه له‌كاتێكدایه، هه‌ینی رابردووش له‌میانی خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زاییدا له‌دژی كوشتنی دوو پیاوی ڕه‌ش پێست له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، پێنج پۆلیسی شاری داڵاسی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن قه‌ناس به‌ده‌ستێكه‌وه كوژران‌و حه‌وت پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.
رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی داڵاس هاوكات بوو له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه‌ی سه‌رتاسه‌ری له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكادا دوای كوشتنی فیلاندۆ كاستیل، ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له نزیك ئێس تی پۆڵ له مینۆسۆتان له ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو.
دوای چه‌ند خوله‌كێك له ڕووداوه‌كه، هاوڕێ كچه‌كه‌ی كاستیل تۆماری دیمه‌نه خوێناوییه‌كه‌ی كوشتنی كاستیلی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت په‌خش كرد و به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بینرا.
كوشتنی كاستیل دوای ته‌نیا یه‌ك رۆژ هات له كوشتنی ئاڵتۆن ستێرلینگ، ته‌مه‌ن 37 ساڵ، له بۆتۆن ڕۆگ، له ویلایه‌تی لویزیانا، كه له‌میانه‌ی شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ دوو پۆلیسی سپی پێستدا كوژرا و بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆماری ڤیدیۆیی كوشتنه‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان توڕه‌یی فراوانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
ئه‌و چه‌كداره‌ی له‌شاری داڵاسی ئه‌مریكا به‌چه‌كی قه‌ناس پێنج ئه‌فسه‌ری پۆلیسی كوشت، پێشتر سه‌ربازێكی ڕه‌شپێستی سوپای وڵاته‌كه‌ی بووه‌و به‌شداری شه‌ڕی ئه‌فغانستانی كردووه.
جێ جۆنسۆن، وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه میكا جۆنسۆن (ته‌مه‌ن 25 ساڵ)، تاكه بكوژه له‌رووداوه‌كه‌دا.
جۆنسۆن دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس خۆی نه‌دا به‌ده‌سته‌وه‌و وتی "ده‌مه‌وێت خه‌ڵكی سپی پێست بكوژم" دواتر هێزه‌كانی پۆلیس له‌رێگای ڕۆبۆتێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه كوشتیان.
دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه، ناسنامه‌ی جۆنسۆن ئاشكراكرا كه له(مێسكوێت)ی ویلایه‌تی ته‌كساس ژیاوه، له‌ماوه‌ی ساڵانی 2009-2015دا خزمه‌تی سه‌ربازی له‌سوپای ئه‌مریكادا كردووه‌و به‌شداربووه له‌شه‌ڕی ئه‌فغانستان، ساڵی رابردووش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ داڵاس كه تێیدا گه‌وره‌بووه‌و له‌رێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه پشتگیری خۆی بۆ گروپه ره‌شپێسته‌كان نیشانداوه.
