مێرگل: گروپه تووندڕه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ كۆچبه‌راندا تیرۆریستانیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌وروپا
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری مێركڵه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، گروپه توندڕه‌وه‌كان هه‌ندێك له ئه‌ندامانیان له‌ڕێگه‌ی قاچاخ‌و له‌كاتی ته‌وژمی كۆچبه‌راندا كه له‌سوریاوه هه‌ڵاتبوون، گه‌یاندووه‌ته ئه‌وروپا.
مێركڵ له‌خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی‌و له‌میانی گردبوونه‌وه‌یه‌كی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی كه خۆی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، وتی"ته‌وژمی كۆچبه‌ران تا راده‌یه‌ك بۆ ره‌وانه‌كردنی تیرۆریستان بۆ ئه‌وروپا به‌كارهاتووه".
ساڵی رابردوو ته‌وژمێكی گه‌وره‌ی كۆچبه‌ران رووی له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد‌و زۆربه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش كه سوری بوون، روویان له ئه‌ڵمانیا كردووه و ژماره‌یان به زیاتر له ملیۆنێك كۆچبه‌ر مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
بۆ رێگریكردن له شاڵاوی كۆچ، رۆژی 19ی ئازاری 2016 یه‌كێتی ئه‌وروپاو توركیا رێككه‌وتنێكیان واژۆكرد و به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه توركیا رێگه له‌كۆچكردنی به لێشاوی په‌نابه‌ران ده‌گرێت بۆ دوورگه‌كانی ئه‌وروپاو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی دوای رێكه‌وتنه‌كه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.
هه‌ر له‌رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه: له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ر په‌نابه‌رێك بۆ توركیا، یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌نابه‌رێكی سوری به‌فه‌رمی ره‌وانه‌ی وڵاتێكی ئه‌وروپی ده‌كات.
