ئه‌و ژنه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كێیه‌و یه‌كه‌م به‌ڵێنی چی بوو؟
تێریزا مای، ئه‌مڕۆ دوای كشانه‌وه‌ی ته‌واوی كاندیده‌كانی دیكه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، وه‌ك تاكه كاندیدی پۆسته‌كه مایه‌وه‌و ده‌یڤد كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستاش رایگه‌یاند: دوای مانه‌وه‌ی ته‌نها كاندیدێك بۆ بوونه سه‌رۆك وه‌زیران، پێویست به دواخستن ناكات‌و رۆژی چوارشه‌ممه ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه.
تێریزا مای، ته‌مه‌ن 59 ساڵ، ژنه سیاسه‌تمه‌داری به‌ریتانیا، له‌ساڵی 2010وه بووه‌ته وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌و پێشتر له‌چه‌ند پۆستێكی كابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی به‌ریتانیادا چه‌ند پۆستێكی گرنگی وه‌رگرتووه.
مای سه‌ربه پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیایه‌و بڕیاره 13ی ئه‌م مانگه هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا وه‌ربگرێت.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، مای له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا، به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و له‌ناو چه‌پڵه‌ی پیرۆزباییاندا وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، وتی"شه‌ره‌فمه‌ندم به‌وه‌ی كه وه‌ك سه‌رۆكی نوێی پارتی پارێزگاران‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ستنیشانكراوم".
تێریزا به‌ڵێنی سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیایدا له‌یه‌كێتیی ئه‌وروپاو بنیاتنانی به‌ریتانیایه‌كی باشتر.
ده‌ستنیشانكردنی تێریزا مای به‌په‌له ئه‌نجامدرا، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر كێشه‌ی ئابوری‌و دابه‌زینی به‌های پاوه‌ن له‌به‌رانبه‌ر دراوه‌كانی دیكه‌ی جیهانداو ناسه‌قامگیریی بازاڕ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پڕۆسه‌ی سیاسی له‌به‌ریتانیا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر بازاڕ‌و پاوه‌ن، هه‌ربۆیه پڕۆسه‌ی گۆڕینی سه‌رۆكوه‌زیران خێرا كرا.
به‌پێی سیستمی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، سه‌رۆكی پارتی حكومڕان، راسته‌وخۆ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران‌و له‌ئێستادا پارتی پارێزگاران، پارتی حكومڕانی وڵاته‌كه‌یه، هه‌ربۆیه دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌یڤد كامیرۆن، له هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران‌و سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌و كه‌سه‌ی شوێنی ناوبراو له‌سه‌ر ئاستی پارته‌كه ده‌گرێته‌وه، راسته‌وخۆ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران.
له‌دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی به‌ریتانیا(23ی حوزه‌یران/6) بۆمانه‌وه یاخود نه‌مانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له یه‌كێتی ئه‌وروپاو سه‌ركه‌وتنی پشتیوانانی جیابوونه‌وه له‌یه‌كێتییه‌كه، ده‌یڤد كامیرۆن كه لایه‌نگری مانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بوو له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: له مانگی (9/ئه‌یلول)ی ئه‌مساڵدا ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌ندریا لیدسۆم یه‌كێكی دیكه له پاڵێوراوان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند‌و ته‌نها تێریزا مای مایه‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته، ده‌یڤد كامیرۆن رایگه‌یاند: ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه به‌فه‌رمی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌بێت.
تێریزا مای، دووه‌م ژنه له‌مێژووی به‌ریتانیادا، كه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته وه‌رده‌گرێت، دوای مارگرێت تاچه‌ر كه له‌ساڵی 1979دا بووه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاو تاساڵی 1990 له‌پۆستی سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌دا مایه‌وه.
مای له‌وته‌كانیدا، سوپاسی زۆری هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌ندریا لیدسۆم، یه‌كێكی دیكه له‌پاڵێوراوان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیای كرد، ئه‌وه‌ش دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌ندریا لیدسۆم له‌هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌و پشتیوانیكردنی تێریزا مای.
هاوكات مای پێزانینی خۆشی بۆ سه‌ركردایه‌تیی ده‌یڤد كامیرۆن ده‌ربڕی‌و هه‌وڵه‌كانی له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا به‌رزنرخاند.
تێریزا مای كێیه؟
له 1ی تشرینی یه‌كه‌م/10ی 1956 له‌دایكبووه، ساڵی 1977 به‌شی جوگرافیای له‌زانكۆی ئۆكسفۆرد ته‌واوكردووه‌و یه‌كه‌م كاری له‌بانكی ئینگلته‌را ده‌ستپێكردووه.
تائێستا له‌چه‌ندین ئاستی جیاوازی سیاسی‌دا كاریكردووه، له‌ئاداری 1997دا وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه‌ته نوێنه‌ری شارۆچكه‌ی مه‌یدنهێد له‌سه‌ر پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا.
ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پارته‌كه‌ی گه‌وره‌ترین پارتی حكومڕانی وڵات نه‌بوو، ناوبراو ژماره‌یه‌ك پۆستی وه‌ك وه‌زیری سێبه‌ر وه‌رگرتووه له‌وانه: وه‌زیری ئافره‌ت و یه‌كسانی، ژینگه، گواستنه‌وه، په‌روه‌رده و دامه‌زراندن له حكومه‌تی سێبه‌ردا.
كابینه/حكومه‌تی سێبه‌ر، له‌ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن پێكدێت‌و سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆن سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات، ئه‌و كابینه‌یه له‌به‌رانبه‌ر كابینه‌ی سه‌ره‌كیدا پێكده‌هێنرێت، هاوشێوه‌ی حكومه‌تی وڵات له‌وه‌زیرو ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداریی پێكدێت كه ئه‌ركیان هه‌ڵسه‌نگاندن‌و ره‌خنه‌گرتنه له‌سیاسه‌تی په‌یڕه‌وكراو و كاره‌كانی حكومه‌تی سه‌ره‌كی، هاوكات پێدانی پێشنیار له‌كاتی پێویستدا.
تێریزا مای له‌نێوان ساڵانی 2002 – 2003 بووه‌ته یه‌كه‌م ژنه ئه‌مینداری پارتی پارێزگاران.
له‌ئاداری 2010دا ناوبراو بووه وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیاو له 13ی ئه‌م مانگه‌شدا وه‌ك دووه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ژن له به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
