ژنێك ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا
ده‌یڤد كامیرۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاشكرایكرد، رۆژی چوارشه‌ممه به فه‌رمی دهستلهكاردهكێشێتهوهو تێریزا مای تاكه كاندید بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته شوێنی ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای كشانه‌وه‌ی ته‌واوی كاندیده‌كانی دیكه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته.
تێریزا مای، ته‌مه‌ن 59 ساڵ، ژنه سیاسه‌تمه‌داری به‌ریتانیا، له‌ساڵی 2010وه بووه‌ته وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌و پێشتر له‌چه‌ند پۆستێكی كابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی به‌ریتانیادا چه‌ند پۆستێكی گرنگی وه‌رگرتووه.
مای سه‌ربه پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیایه‌و بڕیاره 13ی ئه‌م مانگه هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆكی پارتهكهیو سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا وه‌ربگرێت.
له‌دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی به‌ریتانیا(23ی حوزه‌یران/6) بۆمانه‌وه یاخود نه‌مانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له یه‌كێتی ئه‌وروپاو سه‌ركه‌وتنی پشتیوانانی جیابوونه‌وه له‌یه‌كێتییه‌كه، ده‌یڤد كامیرۆن كه لایه‌نگری مانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بوو له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: له مانگی (9/ئه‌یلول)ی ئه‌مساڵدا ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌ندریا لیدسۆم یه‌كێكی دیكه له پاڵێوراوان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كشانه‌وه‌ی خۆی راگهیاندو ته‌نها تێریزا مای مایه‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته، ده‌یڤد كامیرۆن رایگه‌یاند: ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه به‌فه‌رمی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌بێت.
ده‌یڤد كامیرۆن له وته‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی"ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، له‌م باڵه‌خانه‌یه‌ی پشتمه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ ده‌ستبه‌كارده‌بێت".
كامیرۆن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سبه‌ینێ دواین كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی بهڕێوهدهباتو رۆژی چوارشه‌ممه‌ش بۆ دواینجار به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرسیاركردن سه‌ردانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی دهكاتو دواتر له‌سه‌ر پرسی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌چێته كۆشكی شآهانەی وڵاتەکەی بۆ بینینی شاژن ئێلیزابێسی دووهمو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات.
