ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی رۆژئاوای منبج دەستیپێکرد
پێگەکانی داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێرشی فڕۆکەکانی هاوپەیمانانیان بۆسەر پێگەکانیان لە منبج پشتڕاستکردەوە.
بەپێی ژێدەرەكان فڕۆکەکان چواردەوری نەخۆشخانەی عائیشە و فورقانیان لە ناوچەی پیشەسازی منبج بۆردوومانکردووە.
هاوكات کۆمەڵەی هاوئاهەنگی گەنجانی منبج رایگەیاند، لە باکووری منبج بۆمبێکی چێندراو بە خێزانێکدا تەقیوەتەوە وسێ ئەندامی خێزانەکە کوژراون.
هەروەها داعش کردەوەیەکی خۆکوژی لە دژی ئەنجوومەنی سەربازی منبج لە باشووری رۆژئاوای منبج ئەنجامداوە.
زیاتر لە مانگێكە هێزەكانی سووریای دیموكرات بەسەركردایەتی یەپەگە شاری منبجیان گەمارۆداوە و، بەرەبەرە پێشڕەوی دەكەن، ئاوارەبوونی دانیشتووانی شارەكەش بەردەوامە.
رووداو
