دیپلۆماتكارێكی پێشوی ئێران، زانیاری مه‌ترسیدار سه‌باره‌ت به روسیا و ئێران ئاشکرادەکات
فه‌رزاد فه‌رهه‌نگیان، دیپلۆماتكارێكی ئێرانییه و وه‌ك راوێژكار له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كاری كردووه. پێش ئه‌وه‌ی بگوازرێته‌وه بۆ باڵیۆزخانه‌كانی دوبه‌ی و به‌غدا و مه‌غریب و یه‌مه‌ن، دوا پۆستیشی وه‌ك كه‌سی دووه‌م له باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌لجیكا كاری كردوه، پێش ئه‌وه‌ی له سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2010 له رژێمی ئیران جیا ببێته‌وه و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات و بچێته ناو بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز، كه ئه‌و كاته ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی پێشووی ئیران بوو.
فه‌رهه‌نگیان روونی كرده‌وه، كه له نیوه‌ی دووه‌می مانگی دوودا ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن بوو، كه له هۆتێلێكی بچوكی ده‌وروبه‌ری پاریس سازكرابوو، فه‌رهه‌نگییان توانیویه‌تی بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر به ته‌نیا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی سوپای پاسداران كۆببێته‌وه، كه پێش ماوه‌یه‌كی كه‌م وازی له پۆسته‌كه‌ی هێناوه و ئیستا ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ مانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ ئه‌وه‌ی چوونه‌ی خۆی بۆ ناو ئۆپۆزسیۆن رابگه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها دەڵێت” هه‌ركاتێك ئه‌و به‌رپرسه توانی مافی مانه‌وه وه‌ربگرێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی نه‌ما، ئه‌وا ناو و پۆستی ئه‌و كه‌سه بڵاو ده‌كه‌مه‌وه. نه‌مده‌ویست ئه‌و زانیارییانه بڵاو بكه‌مه‌وه، تا به به‌ڵگه‌ی زۆر نهێنی و هه‌ستیار دڵنیا نه‌بوومه‌وه لێی”.
ئه‌و دیپلۆماتكاره ئەوەش ئاشکرا دەکات کە” مه‌ترسیدارترین شت كه لێی ئاگادار بوومه‌وه ئه‌وه‌یه، كه كاره‌كه زۆر به په‌له و رێكخراو به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ گه‌مارۆدانی سعودیه و په‌لكێشكردنی بۆ جه‌نگ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌زاران چه‌كداری توندڕه‌وی داعش ده‌چنه لیبیا وه‌ك وێستگه‌ی په‌ڕینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه به‌رو مه‌یدانی جه‌نگه گه‌وره‌كه بچن كه سینایه، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌و ناوچه‌یه رابگه‌یه‌نرێت، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵی چوونه ناوه‌وه‌ی داعش بۆ خاكی سعودیه و كوێت به ئۆتۆمبێلی به‌هێز و ده‌بڵ ئه‌كسل، كه ده‌توانن به خێراییه‌كی زۆر بگه‌نه ئامانجه‌كانییان”.
زانیزری زیاتر دەخاتەروو”له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه، كه به به‌ڵگه و وێنه و نوسراو ئه‌وه‌م زانی، كه داعش له رێگه‌ی ژورێكی عه‌مه‌لیاتی جه‌نگیی له مه‌شهه‌د به‌رێوه ده‌برێت و جوڵه‌ی پێده‌كرێت، گه‌وره به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئیران و روسیا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن”.
بەرای ئەو بەرپرسەی پێشووی ئێران”ئامانجیش نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه له وڵاتانی عه‌ره‌بی به گشتی و كه‌نداو به تایبه‌تی و سعودیه به دیاریكراوی، رژێمی ئێران تا ئێستاش بڕوای وایه، كه ده‌بێت مه‌ككه و مه‌دینه سه‌ر به ویلایه‌تی فه‌قێ بن، به‌ڵام روسیا پییوایه، كه ده‌بێت ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ر بنرێت، چونكه پێیوایه سعودیه‌ش رۆڵی هه‌بوه له هه‌ڵوه‌شانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و شكانی له ئه‌فغانستان”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژوری عه‌مه‌لیاتی روسیا – ئێران له مه‌شهه‌د له رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانی روسیاوه هاوكاری داعش ده‌كه‌ن له پلان و جوڵه و تاكتیكه‌كانی كه له كاتی جه‌نگدا به‌كاری ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها له هیرشی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداری ده‌كه‌نه‌وه.
فه‌رهه‌نگیان ده‌ڵیت: روسه‌كان و ئیرانییه‌كان توانیویانه هه‌زاران كه‌سی هه‌ڵاتوو له ناوچه‌كانی عێراق و سوریا به سه‌رباز بكه‌ن، ئه‌مه جگه له به‌سه‌رباز كردنی ئه‌و هه‌زاران كه‌سه‌ی له شه‌ڕی دژی حیزبی به‌عس هه‌ڵاتون، تا وایلێهاتوه رێكخراوی قاعیده و حیزبی به‌عس بونه‌ته یه‌ك رێكخراو له‌ژێر ناوی داعش كه له ژوری عه‌مه‌لیاتی مه‌شهه‌ده‌وه و به سه‌ركدایه‌تی هه‌واڵگری روسا و ئێران به‌ڕێوه ده‌بڕیت.
ئه‌و دیپلۆماتكاره له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی ئه‌و پلانه‌ی داهاتوو كه من ده‌یبینم و روونه له‌به‌رچاوم، راكێشانی ئه‌رده‌ن و میسره بۆ جه‌نگ،هه‌روه‌ها چونه ناو خاكی سعودیه و كوێته، هه‌روه‌ها نانه‌وه‌ی ئاژاوه له ناوچه‌كه‌دا، بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی پێشكه‌وتوو له جه‌نگی جیهانی سێهه‌م، روسه‌كان و ئێران بێده‌نگ نابن له به‌رامبه‌ر جه‌نگی نه‌وت له دژییان و، گه‌مارۆی ئه‌وروپا له‌سه‌ر روسیا به‌هۆی ئۆكرانیاوه.
ئه‌گه‌ر ئێرانی و روسه‌كان سه‌ركه‌وتوو بن له جێبه‌جێ كردنی مه‌ترسیدارترین پلان كه ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌وا جیهانی عه‌ره‌بی سه‌د ساڵ به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه و كوشتوبڕیكی زۆر له ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌بیت.
رۆژانەهەوال
