بههۆی وێنهیهكیهوه له كارهكهی دهركرا
لەو وێنەیەدا ئەو خانمە پەیامنیرە دەردەکەوێت، کە بە مەبەستی رووماڵکردنی زیانەکانی لافاو سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتە، بەڵام لەبەر ئەوەی پێڵاوەکانی پیس نەبن، چووتە سەر شانی دوو ئافرەتی دانیشتووی یەکێک لە گەڕەکەکانی مەکسیك.
خوان کارلۆس ڤالیریۆ، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو كهناڵه، ئەو پەیامنیرەی بە ناپڕۆفیشناڵ ناوزهندکردووە و داوای لەکارلادانی کردووە، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەو وێنەیەی لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بڵاو بووەوە و كاردانهوهی زۆری هاووڵاتیانی لێكهوتهوه.
لیدیا کۆمینگ لەبارەی ئەو وێنەیەی خۆیەوە گوتوویەتی: "دوو کەس لە دانیشتوانی ئەو گەڕەکە پێیان ڕاگەیاندم کە ژنێکی بەتەمەن کەوتووەتە ژێر کاریگەری ئەو لافاوە و داوایان لێکردم، سەردانی بکەم و ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی ئەو ژنە بڵاو بکەمەوە.
پەیامنێره مهكسیكییهكه لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی (ئەل پاریس)، جەختی لەئهوه كردووهتهوە کە چەندین جار داوای لەو دوو کەسە کردووە کە لهسهر زهوی دابنێن، بەڵام وهڵامیان نهداوهتهوه و به قسهیان نهكردووه.
