نهێنییەكی گەورەی نێوان ئەمەریكا و سعودیە ئاشكرا دەبێ
رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا بەنێوی "بۆمبە هێشووییەكانی ئەمەریكا شاری سەنعا خاپوور دەكات"، لێدوانی چەند شایەدحاڵێكی بڵاوكردووەتەوە، كە بوونەتە قوربانیی ئەو بۆمبە هێشووییانەی ئەمەریكا بەسعودیەی فرۆشتوونەتەوە.
رۆژنامەكە باسی ڕق و قینەی دانیشتووانی پایتەختی یەمەنی بەرانبەر ئەمەریكا كردووە، بەهۆی ئەو بۆمبانەوە كە بە سعودیەی فرۆشتوون. كە بوونەتە هۆی كوژران و برینداربوونی هەزارانی هاووڵاتی سیڤیلی شارەكە.
باسنیوز
