دادگای ئیسرائیل سێ سکاڵای دەربارهی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ئیسرائیل و تورکیا ڕه‌تکرده‌وه
(سی.ئێن.ئێن) بڵاوی کرده‌وه، دادگای گەورەی ئیسرائیل پشتی حکوومه‌تی تەلەبیبی گرتووه و سێ سکاڵای دەربارهی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ تورکیا ڕه‌ت کردوه‌ته‌وه که تانه‌یان له‌و ڕێککه‌وتنه داوه. به پێی سه‌رچاوه‌که، ئه‌و سکاڵایانه له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ناحکومی و که‌سایه‌تیی یاساییه‌وه کراون و مافی ئیسرائیلیان له‌و ڕێککه‌وتنه‌دا به که‌م داناوه، یه‌کێک له تانه‌کانیش له‌سه‌ر که‌میی پابه‌ندیی تورکیا بوو له ڕێککه‌وتننامه‌که‌دا له به‌رامبه‌ر بچووککردنه‌وه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی حه‌ماس. به‌ڵام دادگای وڵاته‌که پێی باشه، پشتیوانی حکومه‌ت بێت و ڕێککه‌وتنه‌که جێبه‌جێ بکرێت.
