ئێران.. 25 چالاکوانی ئازەری دەستگیر کران
سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مشکین شاری سەر بە پارێزگای ئەردەبێڵ، 25 چالاکوانی تورکی ئازەریی دەستگیر کردووە.
دەگوترێ ئەو چالاکانە بەبێ هۆ و لەکاتی گەشت و سەیران لە داوێنی کێوی "ساوالان"دا قۆڵبەست کراون.
ئازوح، ماڵپەڕێکی سەر بە بزووتنەوەی خوێندکاری، ناوی 12 کەس لەو دەستگیرکراوانەی بڵاو کردووەتەوە، هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە "بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە ڕوانگەیەکی ئەمنی و سەربازی، هەموو فەزا و زەمینە فەرهەنگی، هونەری و وەرزشییەکانی ئازەربایجان بخەنە ژێر کۆنترۆڵەوە."
هەفتەی پێشووش 4 چالاکوانی مەدەنیی ئازەریی دیکە لە شاری تەورێز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کران.
بەرلەم شەپۆلە گیرانەی چالاکوانی ئازەربایجان لە دوو هەفتەی ڕابردوودا لە شارەکانی "شنۆ، سنە، مەریوان، مەهاباد، سەقز و سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون.
