داعش جووڵەی جارانی نەماوە
به‌پێی زانیارییه‌کان، له ڕووی چالاکی و پۆستکردنی بابه‌ت و ژماره‌ی به‌دواداچووه‌کانییه‌وه، چالاکیی داعش له‌سه‌ر تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به ڕێژه‌ی ٤٥ % دابه‌زیوه. به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه که سه‌رچاوه‌که‌یان حکومه‌تی ئه‌مریکایه، واشنتۆن شه‌ڕی خۆی له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت له به‌رامبه‌ر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش به سه‌رکه‌وتوو وه‌سف ده‌کات و خۆشحاڵه به پێشکەوتنەکان لەو بوارەدا. به جۆرێک ده‌ڵێت که ئێستا له به‌رامبه‌ر هه‌ر لاپه‌ڕه‌یەکی لایه‌نگری داعش، شه‌ش لاپه‌ڕه‌ی دژی هه‌یه. هه‌روه‌ها ڕێکلامه‌کانی دژ به داعشی ئه‌مریکا په‌ره‌ی سه‌ندووه و وه‌ک ئەو ڕێکلامانه‌ی که ئاماژه به دڕنده‌یی داعش ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به ژنان. زانیارییه‌کان ئاماژه بەوەش ده‌که‌ن که له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه تا ئێستا، ١٢٥هه‌زار ڤیدیۆی داعش سڕاونه‌ته‌وه .
KDP
