میسر وڵاتێکی ئیسلامییە و ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییە
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی میسر، ئەحمەد ئەبو زێد، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رۆژی یەکشەممە 10ـی تەمموزی 2016 رایگەیاندووە، کە یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆی سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و بەرپرسانی میسری، بەگەڕ خستنەوەی گفتوگۆکانی ئاشتیی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل دەبێت.
ئەحمەد ئەبو زێد هەروەها رایگەیاندووە، کە لە سەردانەکەیدا، کە رۆژی یەکشەممە ئەنجامی دا، سامح شوکری بۆ بابەتێکی ”گرنگ“، گفتوگۆیەکی درێژخایەن لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجام دەدات.
میسر وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامییە و یەکێکە لەو وڵاتانەی پەیوەندییەکی بەتینی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، لە کاتێکدا زۆرینەی وڵاتە ئیسلامییەکان پەیوەندییان لەگەڵ ئەو وڵاتە نییە.
باسنیوز
