فرانسوا ئۆلاند داوای بۆردومانکردنی بەرەی نوسڕە لە ئەمریکا و رووسیا دەکات

فرانسوا ئۆلاند داوای بۆردومانکردنی بەرەی نوسڕە لە ئەمریکا و رووسیا دەکات
سەرۆک کۆماری فەرەنسا داوزای بۆردومانکردنی بەرەی نوسڕە لە سووریا لە ئەمریکا و رووسیا دەکات.



فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری فەرەنسا هۆشداریی داوەتە سوپای ئەمریکا و رووسیا بەوەی بە بێهێزکردنی رێکخراوی توندڕەوی داعش، بەرەی نوسڕە، کە باڵی رێکخراوی قاعیدەیە لە سووریا، بەهێز دەبێت.



فرانسوا ئۆلاند لە پەراوێزی کۆنگرەی ناتۆ دڵنیایی خۆی لە بێهێزبوون و لەناوچوونی داعش نیشانداوە و رایگەیاندووە، پێویستە هاوکات بەرەی نوسڕەش لاواز بکرێت.



سەرۆک کۆماری فەرەنسا داوای لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و رووسیا کردووە هاوشێوەی لێدانی بنکە و بارەگاکانی داعش، بنکە و بارەگاکانی بەرەی نوسڕەش بۆردومان بکەن.








باسنیوز
Top