هیومان رایتس ۆچ: ماوه‌ی حوكمی داعش له عیراق به له‌سێداره‌دان‌و دڕندایه‌تی ده‌ناسرێته‌وه
ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی خۆی له‌زاری جۆ ستۆرك، جێگری به‌رێوه‌به‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی هیومان ڕایتس ۆچه‌وه ڕایگه‌یاندووه"داعش دوور له چاوی ڕاگه‌یاندنه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆتینی ژیانی خێزانه عیراقییه‌كان له شارۆچكه و گونده‌كانی ژێرده‌ستیدا وێرانده‌كات‌و ته‌نها هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵهاتن له ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش سزاكه‌ی له‌سێداره‌دانه".
هیومان ڕایتس ۆچ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو له‌مانگی ئایاری ساڵی 2016دا چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ 20 كه‌س له‌دانیشتوانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای مه‌خمور كه هه‌ڵهاتوون بۆ كامپه‌كانی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
ئاواره‌كانی موسڵ لە کامپێکی هەرێمی کوردستان
گوندنشینه‌كان به رێكخراوه‌كه‌یان وتووه"پێش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی عیراق ناوچه‌كه له ئازاری 2016 دا كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه، داعش ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی هه‌وڵیانداوه ڕابكه‌ن‌و ئه‌وانه‌ی گومانیان لێ كردوون كه سیخوڕبن كوشتووه یان بێسه‌روشوێنی كردوون".
داعش له‌ناوه‌ڕاستی 2014دا گونده‌كانی گه‌یاره، خه‌باته، ماكوك‌و چه‌ند گوند‌و شارۆچكه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆنتڕۆڵكرد، ئه‌وه‌ش دوای كۆنتڕۆڵكردنی شاری موسڵ له 10-6-2014.
هه‌رچه‌نده سوپای عیراق به‌هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان توانیویه‌تی به‌شێكی ئه‌و ناوچانه له‌داعش پاكبكاته‌وه‌و دوێنێش فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره‌ی كۆنتڕۆڵ كرد، به‌ڵام هێشتا ناوچه‌یه‌كی زۆری عیراق به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه به‌تایبه‌ت شاری موسڵ كه دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عیراقه.
گوندنشینه‌كان جه‌ختیانكردۆته‌وه كه چه‌كدارانی داعش به دڕنده‌ترین شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كردووه كه گومانیان لێكردوون سه‌رپێچی بیروباوه‌ڕه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه داعش ئه‌وانی خستۆته‌به‌ر مه‌ترسی هێرش له‌رێگای هه‌ڵدانی موشه‌ك و تۆپه‌وه له‌نزیك ماڵه‌كانیان به‌بێ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بگوازێته‌وه‌و داعش چه‌ك و چه‌كدارانی خۆی له‌نزیك قوتابخانه‌كان جێگیركردووه‌و له رووداوێكی هاوشێوه‌دا به‌هۆی گورزێكی ئاسمانییه‌وه باڵه‌خانه‌یه‌ك وێران كراوه.
هیومان ڕایتس ۆچ رێكخراوێكی قازانج نه‌ویستی ناحكومی داكۆكیكاره له مافه‌كانی مرۆڤ و ستافه‌كه‌ی نزیكه‌ی 400 ئه‌ندام ده‌بێت له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
ستافی رێكخراوه‌كه پێكدێن له كه‌سانی پرۆفیشناڵ له مافه‌كانی مرۆڤ له‌نێوانیشیاندا پسپۆڕان و پارێزه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و كه‌سانی ئه‌كادیمی له باكگراوندی جیاواز هه‌ن.
رێكخراوه‌كه له‌ساڵی 1978 دامه‌زراوه‌و به‌گواستنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كان له‌دژی مافه‌كانی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی راست‌و دروست‌و به‌كارهێنانی میدیا به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ده‌ناسرێته‌وه.
خه‌ندان
