لە ساڵیادی سەربەخۆیی سودانی باشوردا زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران

لە ساڵیادی سەربەخۆیی سودانی باشوردا زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران
زیاتر لە ١٠٠ کەس لە ساڵیادی سەربەخۆیی سودانی باشوردا کوژران دوای ئەوەی شەڕ و پێکدادان لە جوبای پایتەختی ئەو وڵاتەدا دروستبوو.

بەپێی سەرچاوەکان، ئێوارەی ئێوارەی پێش پێنجەمین ساڵیادی سەربەخۆیی سودانی باشوردا شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەدا دروستبوو لە ئاکامدا لانی کەم ١١٥ کەس کوژران و دەیانی تر بریندار بوون.

شەڕەکە سەرەتا لە دەرەوەی کۆشکی سەرۆکایەتی سودانی باشوردا هەڵگیرساوە کە تیایدا ماچار کیر سەرۆکی ئەو وڵاتە و جێگرەکەی ڕیک ماچار یەکتریان بینیوە، ئەویش کاتێک تەقە لەنێوان پاسەوانانی سەرۆک و جێگری سەرۆکدا ڕوویدا و دواتر شەڕەکە گواستراوەتەوە بۆ شوێنەکانی تری جوبای پایتەخت.
بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکانی ئەو وڵاتە، ٣٥ کەس لە هێزەکانی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ڕیک ماچار کوژراون و ٨٠ کەسیش لە هێزەکانی ئەو وڵاتە کوژراون.

هاوکات دواتر ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا داوی لە هەردوو لایەنەکە کرد بەزوویی شەڕ بووەستێنن و ئارامی بگێڕنەوە بۆ وڵاتەکە.

ئەو شەڕ و پێکدادانەش ئێوارەی هەینی ٨ی تەموزی ٢٠١٦ ڕوویدا، واتە ڕۆژێک پێش ساڵیادی سەربەخۆیی سودانی باشور کە لە ساڵی ٢٠١١دا بەدەستیهێنا.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەرچەندە ساڵی ٢٠١٥ هەردوو لایەنەکە گەیشتنە ڕێککەوتنێک لەسەر دەسەڵاتەکان، بەڵام ئەو ڕێککەوتنە نەیتوانی پشێوی و شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە کۆتایی پێ بهێنێت کە لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣وە دەستیپێکردووە.
Top