فەرەنسا پێش دەستپێکردنی یاری کۆتایی یۆرۆ باری ئاسایش توندتر دەکات
تا ئێستا ١١ یاری یۆرۆ لە هەریەکە لە یاریگاکانی فرانس دو ستاد و پارک دو پرنسێسدا ئەنجام دراون و بەپێی وتەی بەرپرسانیش، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بە باشی چاودێریی ئەو یاریانەیان کردووە.
بڕیارە کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو بە کاتی کوردستان یاری کۆتایی پاڵەوانێتی یۆرۆ لەنێوان فەرەنسای میوانداری پاڵەوانێتییەکە و پورتوگالدا ئەنجام بدرێت.
