روسیا: هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیمان له‌سوریا خرایه خواره‌وه‌و ئه‌ندامانی تیمی فڕۆكه‌وانیی كوژراون
شه‌وی رابردووش ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ر به‌داعش بڵاویكرده‌وه كه له رۆژئاوای ته‌دمور هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی روسی-یان خستووه‌ته خواره‌وه و تێكشێندراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه هه‌لیكۆپته‌ره‌كه له جۆری "می-25"ه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا، روسیا به‌شێوازی جۆراوجۆر یارمه‌تی سه‌ربازیی پێشكه‌ش به حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كردووه.
دوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش كه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، روسیا هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سوریا كرد و به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ شه‌ڕی رێكخراوی داعش‌و گروپه نه‌یاره‌كانی ئه‌سه‌د ده‌كات.
مانگی 11ی ساڵی رابردووش فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی روسیا له‌سه‌ر سنوری توركیا-سوریا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی توركیاوه خرایه خواره‌وه‌و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه ته‌قه‌ی لێكراو كوژرا.
ئه‌و رووداوه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و روسیای ئاڵۆز كرد، تا 27ی مانگی رابردوو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا (كرملین) رایگه‌یاند"ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا به نامه‌یه‌ك داوای لێبوردنی له ڤلادمێر پۆتن سه‌رۆكی روسیا كردووه"، ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه روسییه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه.
