بكوژی پێنج پۆلیسه‌كه‌ی داڵاس پێشتر سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكا بووه
ڕۆیته‌رز له‌زاری جێ جۆنسۆن، وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكاوه بڵاویكردۆته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه میكا جۆنسۆن (ته‌مه‌ن 25 ساڵ)، تاكه بكوژه له‌رووداوه‌كه‌دا.
دوێنێ هه‌ینی له‌میانی خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا له دژی كوشتنی چه‌ند ڕه‌شپێستێك، جۆنسۆن به‌چه‌كی قه‌ناس پێنج ئه‌فسه‌ری پۆلیسی كوشت‌و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ی برینداركرد.
جۆنسۆن دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس خۆی نه‌دا به‌ده‌سته‌وه‌و وتی "ده‌مه‌وێت خه‌ڵكی سپی پێست بكوژم"، دواتر هێزه‌كانی پۆلیس له‌رێگای ڕۆبۆتێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه كوشتیان.
دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه، ناسنامه‌ی جۆنسۆن ئاشكراكرا كه له(مێسكوێت)ی ویلایه‌تی ته‌كساس ژیاوه، له‌ماوه‌ی ساڵانی 2009-2015دا خزمه‌تی سه‌ربازی له‌سوپای ئه‌مریكادا كردووه‌و به‌شداربووه له‌شه‌ڕی ئه‌فغانستان، ساڵی رابردووش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ داڵاس كه تێیدا گه‌وره‌بووه‌و له‌رێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه پشتگیری خۆی بۆ گروپه رشپێسته‌كان نیشانداوه.
دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی جۆنسۆن، هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی دروستكردنی بۆمب‌و چه‌ند چه‌كێك، له‌گه‌ڵ بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ناس.
له‌هه‌وڵێكی نوێ‌دا بۆ خاوكردنه‌وه‌ی بارگرژی له‌نێوان هێزه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای ئه‌و وڵاته‌و ئه‌مریكییه ڕه‌شپێسته‌كاندا، بڕیاره باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌وروپای بهێنێت‌و سه‌ردانی شوێنی روداوه‌كه‌ی داڵاس بكات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه جارێكی‌تر خۆپیشاندانی ڕه‌شپێسته‌كانی ئه‌مریكا له‌دژی ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌وه‌ی داڵاس، ده‌ستیپێكرده‌وه.
خه‌ندان
