پیاوێک داوا لە ژنەکەی دەکا خۆی لە سووریا بتەقێنێتەوە
بەپێی هەواڵی میدیا لوبنانییەکان، زەینەب مەحمود تالیبی تەمەن 30 ساڵان، هاوسەرگیریی لەگەڵ بەسام رەعد لە ئوستڕالیا کردبوو و سێ منداڵیشی هەبوو.
زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە دوای راگەیاندنی خەلافەتی رێکخراوی توندڕەوی داعش و خۆناساندنی ئەبوبەکر بەغدادی وەک خەلیفەی ئەو رێکخراوە، بەسام رەعد بەیعەتی بە بەغدادی داوە.
ئەو پیاوە لوبنانییە، داوای لە ژنەکەی کردووە خۆی بچێتە سووریا و خۆی لە نێو دوژمنەکانی داعش بتەقێنێتەوە، بەڵام زەینەب رەتی کردووەتەوە و بەسام دوای لێدانی، سەری بڕیوە و جەستەی پارچە پارچە کردووە.
باسنيوز
