پاریس.. کۆنفرانسی فراوانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دەستی پێ کرد

 پاریس.. کۆنفرانسی فراوانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دەستی پێ کرد
ئەنجومەنی نەتەوەیی بەرگریی ئێران کەلە چەندین گرووپ و لایەنی دژبەر و ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی پێکهاتووە، ئەمڕۆ شەممە بە بەشداریی کەسایەتیییە سیاسی و یاسایییەکانی ئێران و ئەورووپا و نوێنەران پارت و پەلەمانتارە ڕۆژئاوایی و وڵاتە عەرەبییەکان کۆنفرانسێکی فراوانی لە پاریس دەست پێکرد.

بانگەوازی ئەم کۆنفراسنە فراوانە بە دروشمی "ڕووخانی رژیمی فاشیزمی مەزهەبی، ناوەند و سەرچاوەی تیرۆریزم و دواکەوتوویی" بڵاو کراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، لەو کۆنفرانسەدا زیاتر لە 100 هەزار ئێرانیی خوازیاری ڕووخانی کۆماری ئیسلامی و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بەشدارن.

ئامادەکارییەکانی ئەم کۆنفرانسە فراوانەی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کە دوێنێ هەینی لەژێر ناوی "قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست، ڕێگەچارە چییە؟ دەستی پێکردووە، تێیدا دیپلۆمات و سیاسەتڤانە ڕۆژئاوایی، هەروەها سیما ناسراوە سیاسییەکانی چەندین ڕێکخراوی نیودەوڵەتی وتاریان پێشکەش کردووە.

لە کۆبوونەوەی دوێنێدا "فیلیپ کراولی، جێگری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی: "ئێمە دەبێ لەگەڵ ولاتانی دراوسێی ئێران کە تاران بووەتە هەڕەشەیەک بۆیان هاوکاری بکەین، بەتایبەت لەبەرانبەر سیاسەتە بناژۆخوازانە و تێکدەرانەکانی ئێران ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئاسایشی ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە."

بە ئاماژە بە ڕۆڵێ نەرێنێی ئێران لە عێراق، سووریە و لوبنان گوتی "ڕۆڵێ تێکدەرانە گێرەشێوێنێی ئێران لە ناوچە ناکرێ حاشای لێ بکرێت، بەتایبەت لە قەیرانی سووریادا."










باسنيوز
Top