ئەڵمانیا: سەکۆی مووشەکیی ئەورووپا بۆ بەربەرکانێی ئێرانە

 ئەڵمانیا: سەکۆی مووشەکیی ئەورووپا بۆ بەربەرکانێی ئێرانە
ڕاوێژەکاری باڵای ئەڵمانیا لە لێدوانێکدا ئاشاکرای کردووە، دانانی سیستەمی نوێی مووشەکیی ئەورووپا بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ مووشەکەکانی ئێران.



بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەنجێلا مێرکل، ڕواێژکاری ئەڵمانیا وێڕای باس لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئێرانەوە لە بەرنامەی مووشەکیەکەیدا گوتی: "ئێران لە بەرنامەی موشەکیی خۆیدا بە ئاشکرا یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و ڕێککەوتنی بەرجامیش نەیوانیوە پێش بە پەرەپێدانی بەرنامەی موشەکیی ئێران بگرێت."



ئەو لێدوانەی ئەنجێلا مێرکل کە دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ڕووسیا لەمەڕ بنکەی سەکۆی مووشەکی ئوورووپا هاتووە، باس لە پشتگوێ خستنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن ئێرانەوە دەکات و دەڵێ: "ئێران بەردەوام سەرقاڵی سازکردن و پەرەپێدان بە مووشەکە مەودامامناوەندەکانی خۆیەتی و یاسا نێودەوڵەتییەکانی ژێر پێ خستووە، هەر بۆیەش پێویستە ئەورووپا ڕێگەچاری پێویست لەم بارەوە بگرێتەبەر و سەکۆی مووشەکیی ئەورووپاش بۆ ئەو مەبەستەیە."



ئەنجێلا مێرکێل لە وەڵامی ڕەخنەکانی ڕووسیادا گوتی: "ڕەخنەکانی ڕووسیا لە جێگای خۆیدا نییە و مووشەکیی نوێی ئاڵمانیا توانایی ئەوەی نییە کۆسپ بۆ مووشەکە کیشوەرپێوەکانی ڕووسیا ساز بکات، بەڵکوو ئامانجی ئەو سیستەمە مووشەکیە نوێیەی ئەورووپا تەنیا بەرگری لە هەمبەر هێرشی مووشەکیی ئێرانە."



لە هەمانکاتدا سەرەڕای داواکاریی بان کی مۆن لە ئێران بۆ ڕاگرتنی تاقیکردنەوە و بەرهەمهێنانی مووشەک، بەرپرسانی باڵای ئێران و بەرپرسانی سەربازیی ئێران دەیان جار و بە ئاشکرا باسیان لە ئامادەنەبوونیان بۆ ڕاگرتنی بەرنامەی مووشەکیی خۆیان کردووە و تا ئێستاش چەندین مووشەکی جیاوازیان تاقی کردووەتەوە و لە هەمانکاتدا چەکوچۆڵی نوێ و فڕۆکەی سیخۆ و جۆری تریان لە ڕووسیا کڕیوە و بەتەمان بەمزوانە لەگەڵ ڕووسیا ڕێککەوتنێکی سەربزایی دیکە واژۆ بکەن و چەکۆچۆلێ نوێی لێ بکڕن.




باسنیوز
Top