ترامپ بەرگری لە تاوانەكانی سەدام دەكات

ترامپ بەرگری لە تاوانەكانی سەدام دەكات
دۆناڵد ترامپ لە میانەی لایەنگرانی لە ویلایەتی كارۆلینای ئەمەریكا وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە سەدام حوسێن سەرۆكی پێشووی رژێمی عێراق؛ لە كوشتنی تیرۆریستەكان "زۆر باش" هەڵسوكەوتی كردووە.

كاندیدی چاوەڕوانكراوی كۆمارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمەریكا كە هەمیشەی رەخنەی لە سیاسەتی دەرەوەی دیموكراتەكان گرتووە؛ كردەوەكانی سەدام حوسێن دیكتاتۆری پێشووی عێراقی بە گرنگ وەسف كرد.

ئاژانسی هەواڵی "ئەسۆشەیتدپرێس" بڵاوی كردەوە كە دۆنالد ترەمپ لە میانەی هەوادارانی لە ویلایەتی كارۆلینا رایگەیاند كە راستە "سەدام حوسێن" پیاوێكی باش نەبوو؛ بەڵام كارێكی باشی كرد كە تیرۆریستەكانی كوشت و ئەوە باشترین كردەوەیە.

لە كاتێكدا كە هیلاری كلینتۆن كاندیدی كۆمارییەكان و باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا؛ رۆڵی یەكتریان لە ماوەی 7 ساڵی رابڕدوویان بە سەركەوتووی وەسفیان كرد؛ دۆنالد ترامپ رایگەیاند كە ئەگەر "سەدام حوسێن؛ موعەمەر قەزافی" هێشتا لە جیهاندا بوونایە؛ جیهان توشی رەوشێكی لەم شێوەیە نەدەهات.
ئەمە لەكاتێكدایە كە لە سەردەمی سەدام حوسێن؛ كە لە ساڵی 2003 رووخا؛ هیچ یەك لە گروپە توندڕەوەكانی وەك قاعیدە و داعش نەبوون.



باسنیوز
Top