رۆژنامه‌ی لۆمۆند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌درۆ ده‌خاتەوە
به گوێره‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یگوتووه كه رێكه‌وتنی نهێنیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه بۆ ئۆپه‌راسیۆنی مه‌نبه‌ج.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، باسی له‌و دیمانه‌یه كرد و ئاماژه‌ی دا كه چاوشئۆغلو گوتوویه‌تی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له رووی سه‌ربازییه‌وه په‌یوه‌ندیمان هه‌یه، كه ئه‌م لێدوانه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و مانایه نایه‌ت، كه گوتبێتی له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی مه‌نبه‌جه‌وه رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كردووه.
له دیمانه‌كه‌ی لۆمۆند، چاوشئۆغلو گوتبووی كه توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی مه‌نبه‌جه‌وه رێككه‌وتنی نهێنی و سه‌ربازییان هه‌یه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه سه‌ربازییه نابێت باس بكرێت. دیمانه‌كه‌یش له 4ی ته‌مووز بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ڕه‌نسی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیایان دایه‌وه و ده‌ڵێن دیمانه‌كه‌یان به تۆماركراوی هه‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوانه‌كیان نه‌شێواندوه.
