سه‌یف ئەلئیسلامی كوڕی قه‌زافی ئازاد دەكرێت
كه‌ریم خان، پارێزه‌ری سهیفلئیسلام قه‌زافی به‌فرانس 24ی راگه‌یاندووه كه سهیفلئیسلام پاش پێنج ساڵ لهزیندانیكردن ئازادكراوه، چونكه كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی سوودی له‌یاسای لێبوردنی گشتی وه‌رگرتووه كه بێ جیاوازی به‌سه‌ر ته‌واوی لیبییهكاندا جێبه‌جێده‌بێت.
سهیفلئیسلام كه له‌دایكبووی 1972هو هه‌میشه به‌جێگره‌وه‌ی باوكی ناوده‌برا له 19/11/2011 له‌ناوچه‌یه‌كی بیابانی نزیك شاری ئۆباری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وانه‌كانیدا ده‌ستگیركران، پاشان لهزێندانێكی شاری زه‌نتان(180 كیلۆمه‌تر له‌ته‌رابلوسی پایته‌خته‌وه دووره) دا زیندانیكرا.
خان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سهیفلئیسلام قه‌زافی(دووه‌مین كوڕی موعه‌مه‌ر قه‌زافی) له 12ی نیسانی ئه‌مساڵدا ئازادكراوه، به‌ڵام روونی نه‌كرده‌وه ئاخۆ قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه یان نا، ته‌نها ئه‌وه‌ندی ئاشكراكرد كه ئه‌و " باشه‌و له‌شوێنێكی ئارامدایه له‌لیبیا".
كه‌ریم خان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه داواكاریی پێشكه‌ش به‌دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی لابردنی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی كراون، به‌پشتبه‌ستن به‌و پره‌نسیپه‌ی كه ده‌ڵێت " نابَیت كه‌سێك دووجار له‌سه‌ر هه‌مان تاوان دادگایی بكرێت".
له‌حوزه‌یرانی 2015دا دادگایه‌كی شاری ته‌رابلوس حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ سهیفلئیسلام ده‌ركرد، له‌پای ئه‌و رۆڵه‌ی كه له سه‌ركوتكردنی شۆڕشه‌كه‌ی 2011ی لیبیادا هه‌یبووه، ئه‌و شۆڕشه‌ی كه رژێمه‌كه‌ی باوكی تێیدا له‌ناوبرا.
خه‌ندان
