13 كەس لەدەستگیركراوانی تەقینەوەكەی ئەستەنبوڵ سزادران
ئاژانسی هەواڵی دۆغان، سزادانی 13 كەس لەدەستگیركراوانی هێرشەکەی مانگی رابردووی فڕۆكەخانەی ئەتاتوركی راگەیاند، كە بەپێی زانیارییەكان 10 كەسیان هاوڵاتیی توركنو ئەوانی تر بیانین.
تائێستا حكومەتو بەرپرسانی توركیا، رێكخراوی داعش بەئەنجامدەری هێرشەكە تۆمەتباردەكەن، بەڵام هێشتا رێكخراوەكە بە فەرمی بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشە خۆكوژییەكە رانەگەیاندووە.
ئەو دەستگیركراوانەی ئێستا لای پۆلیس دەستبەسەرن، بەتاوانی نزیكییان لەگروپێكی تیرۆرستی، كوشتن و خستنە مەترسیی یەكێتیی وڵات سزادراون، ناسنامەی سزادراوە بیانییەكانیش ئاشكرانەكراوە.
بەپێی رۆژنامەی سەباحی توركی، بڕیاردراوە ئەو 13 دەستگیركراوە تاوەكو رۆژی دادگایكردنیان لەی پۆلیس بهێڵدرێنەوە (بەكەفالەت ئازادنەكرێن)، لەكاتێكدا دوێنێ یەكشەممەش 14 كەسی دیكە لەسەر هێرشەكەی ئەستەنبوڵ دەستگیركراون كە 11یان بیانی بوون.
گومانلێكراوە سەرەكییەكان، پێدەچێت رۆژێك پێش هێرشەكە پەیوەندیی تەلەفۆنیان لەگەڵ خۆكوژەكاندا كردبێت، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەكرێت.
بەپێی دوایین ئامارەكان، لەهێرشەكانی 28ی مانگی رابردوو لەفرۆكەخانەی ئەتاتورك لەئەستنەبوڵ، 45 كەس كوژرانو 240 كەسی تر برینداربوون، كاتێك سێ خۆكوژ دوای تەقەكردن خۆیان تەقاندەوە.
خەندان
