جۆن کێربی: ئەمەریکا چاوپۆشی نەکردووە لە تۆپبارانکردنی ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە
کێربی ئاماژەی بەوە کرد تا ئێستە ھیچ وردەکارییەکی لەبارەی تۆپبارانکردنی ئێرانەوە پێ نەگەیشتووە و ئەو ھەوالانەشی بە درۆ خستەوە کە ئەمریکا لە بەرانبەر تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان، لەلایەن سوپای ئێرانەوە بێدەنگی ھەڵبژاردبێت.
ئەم بۆچوونەی کێربی لە کاتێکدا دێت کە دوێنێ حسێن سەلامی جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران ھەڕەشەی کردبوو کە ئەگەر ھەر ھێزێک لە ناوچەکە ببێتە مایەی ھەرەشە بۆ سەر ئێران، بێ سێ و دوو وێرانی دەکەن، حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە بەرامبەردا ھەڵوێستی سەلامی رەت کردەوە و جەختی کردەوە ئەو جۆرە لێدوانانە خزمەتی پەیوەندییەکانی نێوانیان ناکەن.
