مۆسكۆ و واشنتن هه‌ماهه‌نگى وڵاته‌كانيان بۆ شه‌ڕى سووريا ده‌خه‌نه به‌ر باس
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه ئاژانسى رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا روونيكردووه‌ته‌وه، هه‌ردوولا شيمانه‌ى هاوكارى دوو لايهنهى ئه‌مريكا و رووسيايان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گرووپ و ميليشيا تيرۆريستييه‌كانى سووريا خستووه‌ته‌به‌ر باس.
رووسيا له ئه‌يلولى ساڵى رابردووه‌وه به شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ ده‌ست له كاروبارى سووريا وه‌رده‌دات و به فڕۆكه بۆردومانى نه‌يارانى ئه‌سه‌د ده‌كات.
هاوكات ده‌يان راوێژكارى سه‌ربازى رووسيا له ريزى هێزه‌كانى ئه‌سه‌ددان بۆ ئه‌وه‌ى راوێژى سه‌ربازى پێشكه‌ش به سوپاى ئه‌سه‌د بكه‌ن.
هه‌ردوو لايه‌نى مۆسكۆ و واشنتن سه‌باره‌ت به ليستى گرووپ و رێكخراوه‌كانى سووريا هاوڕا نيين و رووسيا سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كدارييه‌كان جگه له هێزه‌كانى ناو به‌ره‌ى سوورياى ديموكراتى به تيرۆريست وه‌سفده‌كات و ئه‌مريكاش پشتيوانى له ژماره‌يه‌ك گرووپى چه‌كدارى وه‌ك سوپاى سوورياى ئازاد ده‌كات.
