ئهردۆغان: نه داعش نوێنهری موسڵمانانه، نه پهیهده نوێنهری كوردانه
ئەردۆغان ئەمڕۆ لەمیانی بەشداریکردنی لە خوانی بەربانگ لەگەل پەنابەرانی سووریدا رایگەیاند "هەڵوێستمان بەرانبەر دۆسیەی سوریا ناگۆڕێن، دەسەڵاتێكی ستەمكار قبوڵناكەین كە بووەتە هۆی كوژرانی 600 هەزار هاوڵاتی سوری".
حكومەتی توركیا هەر لەسەرەتای شەڕی ناوخۆی سوریاوە دژایەتی خۆی بۆ رژێمەكەی بەشار ئەسەد نیشانداوەو پاڵپشتی چەند گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی چەكدار دەكات لەدژی ئەسەد.
ئەردۆغان لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا، لەبارەی پێدانی مافی هاوڵاتی بوون بە پەنابەرانی سووری نیشتەجێی تورکیا وتی "وەزارەتی ناوخۆ هەنگاوی ناوە، ئەوەی لەدەستیان بێت دەیکەن لەرێی ئۆفیسێکەوە بە خێرایی چاودێری ئەمە دەکەن، تاکو ئەو یارمەتیە بگەیەنن، ئەو پاڵپشتیە و ئەو توانایە دەدەینە سوورییەکان".
لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی سوریاوە كە ماوەی نزیكەی شەش ساڵە بەردەوامە، بەسەدان هەزار هاوڵاتی سوری ئاوارەی توركیا بوون و تائێستاش لەلایەن ئەو وڵاتەوە ناسنامەیان پێنەدراوە، سەرەڕای ئەوەی بەشێكیان داوای پێدانی ناسنامەو مانەوەیان لەو وڵاتە كردووە.
پێشتر دەسەڵاتدارانی توركیا رایانگەیاندبوو، هەر پەنابەرێكی سوری دوای سێ ساڵ مانەوەی لەو وڵاتە مافی وەرگرتنی ناسنامەی توركی هەیە.
