فه‌ره‌نسا به‌تۆمه‌تی "كوشتنی نائه‌نقه‌ست" لێكۆڵینه‌وه لهتێكشانی فڕۆكه میسریه‌كه ده‌كات
به‌پێی فرانس پرێس، به‌وته‌ی داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا، به‌تۆمه‌تی "كوشتنی نائه‌نقه‌ست" لێكۆڵینه‌وه‌یان له كه‌یسه‌كه ده‌ستپێكردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی 15 هاوڵاتی فه‌ره‌نسی له‌نێو ئه‌و فڕۆكه‌یه‌دا بوون، پێویسته دادگاكانی فه‌ره‌نسا وه‌ك رێوشوێنێكی ئاسایی ئه‌و كاره له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
دوای گه‌ڕان و پشكنینێكی زۆر، سندوقه ره‌شه‌كانی ئه‌و فڕۆكه میسرییه دۆزرایه‌وه و لیژنه‌ی تایبه‌ت به پشكنینی سندوقه‌كانیش رایگه‌یاند، كه به‌هۆی رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌وه سندوقه‌كه زیانی پێگه‌یشتووه‌و به‌مه‌به‌ستی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی تێیدایه، ره‌وانه‌ی فه‌ره‌نسا كراوه.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌رووداوه‌كه، وه‌زیری فڕۆكه‌وانی میسر رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه به‌هۆی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستییه‌وه خرابێته‌خواره‌وه، به‌ڵام له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن كه ئه‌گه‌رێكی زۆره كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه بێت.
پێش كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به دوو خولهك، فڕۆكه‌كه چه‌ند ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ناردووه كه دووكه‌ڵ له شوێنی تیمی فڕۆكه‌وانی بوونی هه‌یه‌و كۆمپویتهری سیسته‌می فڕۆكه‌كه‌ش، كێشه‌ی تێدایه.
ئه‌و فڕۆكه میسرییه، 19ی مانگی رابردوو له به‌رزی 11 هه‌زار كیلۆمه‌تر دوای گه‌یشتنی به كایه‌ی ئاسمانی میسر، له شاشه‌ی ئامێره‌كانی چاودێریكردن دیارنه‌ما.
پێش چه‌ند خوله‌كێك له دیارنه‌مانی، سیسته‌می په‌خشی ئۆتۆماتیكی فڕۆكه‌كه 10 هێمای ئاگاداركردنه‌وه‌ی ناردووه‌و به‌پێی ئه‌و هێمایانه ده‌رده‌كه‌وێت، دووكه‌ڵ له شوێنی تایبه‌تی فڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه یان له یه‌كێك له حه‌مامه‌كانی خوار شوێنی فڕۆكه‌وانه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه.
