بەڕێوەبەری نووسینگەیەکی ئەلجەزیرە: چوونى شاندی گۆڕان و یه‌كێـتى بۆ به‌غدا تێكدانى یه‌كڕیزیی كورده
ئەمڕۆ دووشەممە 27\6\2016 ، ئه‌حمه‌د زاوێتى، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى كه‌ناڵى ئاسمانى "ئه‌لجه‌زیره" له هه‌رێمى كوردستان، له‌باره‌ى سه‌ردانى شانده هاوبه‌شه‌كه‌ى یه‌كێتى و گۆڕان بۆ به‌غدا، رايگه‌یاند :" دوور له‌وه‌ى چى باس كراوه له به‌غدا، ئه‌وه لاى من گرنگ نییه، چونكه هه‌ر رۆشتنێكى كورد به تاكلایه‌نه بۆ به‌غدا، واتا تێكدانى یه‌كڕیزی، هه‌ر رۆشتنێك بۆ به‌غدا له ره‌وشێكى وه‌ك ئێستاى هه‌رێمی کوردستان، هیچ قازانجێكى بۆ كورد نابێت، جگه له‌وه‌ى به به‌غدا بڵێین ئێمه‌ى كورد یه‌كڕیز نین و ئاماده‌ین چۆنتان بووێت ئاوه‌ها بین".
به بۆچوونى ئه‌و میدیاكاره، ئه‌و یه‌كڕیزییه له خۆوه درووست نه‌بووه، به‌ڵكوو وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به پارتى دیموکراتیی کوردستان درووست بووە. ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ى وایكرد گۆڕان و یه‌كێتى وه‌ك یه‌ك لایه‌ن و جیا له لایه‌نه‌كانى دیكه بچن بۆ به‌غدا، ئه‌وه‌یه به پارتى بڵێن، پێمان ده‌كرێت هه‌نگاو به‌بێ ئێوه بنێین".
به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى كه‌ناڵى "ئه‌لجه‌زیره" هەر لەو لێدوانەیدا ئەوەشی دووپات کردەوە: "دۆخی ئێستاى كوردستان، دۆخێكى خراپه و وادیاره سیاسه‌تمه‌دارانى كوردستان له ئاستى ئه‌و قۆناغه ترسناكه‌دا نین و به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه حزبایه‌تی و كه‌سایه‌تییه‌كانى خۆیان پێشی كوردستان ده‌خه‌ن".
روونشیكرده‌وه، به درێژایی مێژوو هه‌ر به‌غدا داواى هه‌ڵوێستى له كورد كردووه، به‌ڵام ئێستا كورد هه‌ڵوێست له به‌غدا وه‌رده‌گرێت، گوتیشی: "هه‌میشه به‌غدا ویستوویه‌تى كورد ڕ‌ازى بكات، به‌ڵام ئێستا كورد ده‌چێت بۆ لاى به‌غدا و ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێست به به‌غدا بدات".
سه‌یریشی پێ ده‌هات له‌وه‌ى: “هه‌ندێك لایه‌نی كوردی بڵێت، كاتى ڕیفراندۆم نییه، كه‌چى لاى ئه‌وان كاتى ئه‌وه‌یه تاك لایه‌نه و به دابه‌شكردنى یه‌كڕیزیی كورد، بڕوات بۆ به‌غدا و بڵێت ئاماده‌م بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك، له‌كاتێكدا به‌غدا له لاوازترین دۆخى سیاسی و ئه‌منیدا تێده‌په‌ڕێت”. دووپاتیشی کردەوە: "پێموایه ئێستا كاتێكى گونجاوه بۆ ریفراندۆم".
باس‌نیوز
