هه‌ر كه‌سێك پەچە (نیقاب) بپۆشێت یان ده‌موچاوی ئاشكرانه‌كات بۆ پۆلیس به‌بڕی ٢٠٠ تا هەزار فره‌نك غه‌رامه ده‌كرێت
سه‌باره‌ت به چه‌سپاندنی یاساكه نۆرمان گۆبی به‌رێوبه‌ری پۆلیسی كانتۆنی تیچینۆ ڕایگه‌یاند: یاسا چاو له‌كه‌س نا‌پۆشێت وبه‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا ده‌چه‌سپێنرێت، سه‌باره‌ت به‌و گه‌شتیارانه‌ی له ووڵاتانی ئیسلامی وكهنداوهوه دێنه كانتۆنه‌كه ڕایگه‌یاند "یاساكه به‌سه‌ر ئه‌وانیشدا ده‌چه‌سپێنرێت و له‌ماوه‌ی ڕابوردودا مه‌شقمان به پۆلیسی كانتۆنه‌كه كردوه بۆ چۆنیه‌تی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه و سه‌ره‌تا به‌و كه‌سانه‌ی پەچە (نیقاب) ده‌پۆشن پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت له‌م كانتۆنه‌دا پۆشینی نیقاب یاساغه و پێویسته لایبه‌رن، پاشان گه‌ر لای نه‌برد ئه‌و كاته غه‌رامه ده‌كرێت".
له‌م وه‌رزی گهشتیاریهدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گه‌شتیارانی ئه‌وروپی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی فره‌نكی سویسریه‌وه كه‌متر ڕووبكه‌نه سویسرا‌و جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ش گومانی كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شتیارانی له وڵاتانی ئیسلامیه‌وه دروستكردوه.
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه سه‌فاره‌تی سعودیه داوای له گه‌شتیارانی ووڵاته‌كه‌ی كرد ڕێز له بریاره‌كه بگرن.
