2.5 ملیۆن بەریتانی داوای دووبارەكردنەوەی ریفراندۆم دەكەن
تەنها چەند سەعاتێك دوای دەركەوتنی ئەنجامی فەرمی ریفراندۆمەكەی بەریتانیا، كە لە قازانجی خوازیارانی چوونە دەرەوەی وڵاتەكە لە یەكێتی ئەوروپا كۆتایی هات، ژمارەیەك چالاكوانی بەریتانیا كەوتنە خۆیان بۆ كۆكردنەوەی 2.5 ملیۆن ئیمزا بەمەبەستی ئەنجامدانی ریفراندۆمێكی نوێ.
تەنها ئەمڕۆ زیاتر لە دوو ملیۆن بەریتانی ئیمزایان لەسەر ئەو داوایە كردووە كە ئاراستەی پەرلەمانی وڵاتەكە دەكرێ.
هەر ئەمڕۆ ماڵپەڕە ئەلیكترۆنیەكەی تایبەت بۆ كۆكردنەوەی ئیمزا دروست كرابوو، بەهۆی گوشاری زۆری ئیمزاوە، بۆ ماوەیەكی كورت لەكاركەوت.
لە داواكەدا هاتووە ریفراندۆم دووبارە بكرێتەوە، ئەو ڕێسایە جێبەجێ بكرێ كە دەڵێ پێویستە ئەنجامی ریفراندۆم 60% كەمتر نەبێ بۆ بردنەوە. بەتایبەتی كە لەو ریفراندۆمەی بەریتانیادا كەمتر لە 75%ی گەلی بەریتانیا بەشدارییان كردووە.
باسنیوز
