یه‌ك ملیۆن ئیمزا بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ى راپرسییه‌كه‌ى به‌ریتانیا كۆده‌كرێته‌وه
ئاژانسى فرانس پرێس، له هه‌واڵێكى به په‌له‌دا، رایگه‌یاند :" زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئیمزا كۆ ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دووباره راپرسیی له‌سه‌ر جیابوونه‌وه له یه‌كێتى ئه‌وروپا، ئه‌نجام بدرێته‌وه".
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كان، كه زۆرینه به رێژه‌ى نزیكه‌ى 52%ـى ده‌نگده‌رانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌یاندان له یه‌كێتى ئه‌وروپا، بارى ئابوورى له جیهان تووشى شۆك بوو و سه‌رجه‌م بازاڕه سه‌ره‌كییه‌كانى دراو و كۆمپانیا پشكداره‌كان زیانى گه‌وره‌یان پێگه‌شت.
بازاڕه‌كانى دراو له جیهان، دوێنێ هه‌ینى كه "به‌هه‌ینی ره‌ش" ناسێنرا، نزیكه‌ى 2.1 ترلیۆن دۆلار زیانیان پێگه‌شت، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین زیانه به بازاڕه‌كانى جیهان كه‌وتبێت له 2007ـه‌وه.
باسنيوز
