داعش بە چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا خۆشحاڵە
بەپێی هەواڵێکی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی، رێکخراوەکە لەسەر لاپەڕەی لایەنگرەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام داوای هێرشکردنە سەر هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و بەلجیکای کردووە، ”تاوەکو ئەوروپا تووشی ئیفلیجبوون ببێت“.
لە پەیامەکانیدا، داعش خۆشحاڵیی خۆی بە ”کاریگەرییە خراپەکان“ی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا لەسەر ئەو کیشوەرە دەردەبڕێت.
رۆژی پێنجشەممە 23ـی حوزەیرانی 2016، هاووڵاتییانی بەریتانیا بەشدارییان لە ریفراندۆمێکدا کرد و نزیکەی %52ـی بەشداربووان دەنگیان بە چوونە دەرەوەی وڵاتەکەیان لە یەکێتیی ئەوروپا دا.
باسنيوز
