ئه‌ردۆغان: وڵاتی تر له یه‌كێتی ئه‌وروپا جیاده‌بێته‌وه
به‌پێی رۆیته‌رز، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا له وتارێكدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاندووه، "یه‌كێتی ئه‌وروپا له ترسی (ئیسلامۆفۆبیا) پرسی ئه‌ندامێتی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا دواده‌خات".
راشیگه‌یاندووه، "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا به ئاراسته‌ی ئێستا هه‌نگاو بنێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وڵاتی تریش لێی جیاده‌بنه‌وه".
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردۆغان له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی كۆتایی راپرسییه‌كه‌ی به‌ریتانیا ئاشكراكرا و زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌نگیان به‌جیابوونه‌وه دا له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
پێشتر به‌ریتانیا یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی كو به‌تووندی له دژی ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌وه‌ستایه‌وه له ماوه‌ی رابردووش‌دا ده‌یڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا به‌شێوه‌ی ئێستا هه‌نگاو بنێت ئه‌وا پێده‌چێت له ساڵی 3000 ببێت به ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
خەندان
