بەریتانیا بڕیار دەدات
بەریتانیا بەتایبەت بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە گشتی لەگەڵ مانەوەی وڵاتەکەیانن لە یەکێتیی ئەورووپادا، بەڵام هەندێ کەسایەتی دیکە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران پشتگیری جودابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپادا دەکەن.
بەگوێرەی دواهەمین داتا کە کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکا بڵاوی کردووەتە ژمارەی بەشداری خەڵک نزیکدەبێتەوە لە ٤٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس کە ئەمەیش ژمارەیەکی پێوانەییە لە بەشداری خەڵک بۆ راپرسی مانەوە یان جودابوونەوە.
ئەوانەی کە دەیانەوێ بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپادا بمێنێتەوە هۆکاری هەرە بەهێزیان ئەوەیە کە ئابووری وڵات و کارئاسانی بۆ هاووڵاتیانی بەریتانیا لە نێو یەکێتیی ئەورووپادا باشترە، لەگەڵ ئەوەیشدا وڵاتەکەیشیان تووشی داڕمانی ئابووری نابێ.
ئەوانەی کە لەگەڵ جودابوونەوەدان تاکە هۆکارێکیان بۆ بەرزربوونەوەی پارەی بەریتانیا و رێگریکردن لە پەنابەران دەگەڕێنەوە.
شاژنی وڵات تا ئێستایشی لەگەڵدابێ هەر پرس و راوێژ بە خەڵکی دەکات کە ئایا مانەوە لە نێو یەکێتیی ئەورووپادا سوودی چییە و جودابوونەوەیش سوودی دەبێ چی بێ؟
هەرچی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیایە لەگەڵ مانەوەی وڵاتەکەیەتی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا، بەڵام ئەو دەڵێ من دەمەویست گەل بڕیاری خۆی بدات و بەڵێنەکەیشم وەک ریفراندۆم هێنایە دی.
