کیم جونگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور: دەتوانین ئەمەریکا لە زەریای ئارامدا بکەینە ئامانج
دوای تاقیکردنەوەی دوو موشەکی بالیستی لەلایەن کۆریای باکورەوە هەریەک لە ئەمەریکا و کۆریای باشوور ڕایانگەیاند، موشەکی یەکەمی کۆریای باکور ئامانجی نەگرتووە و کێشەی تەکنیکی هەبووە بەڵام موشەکی دووەم مەرجەکانی موشەکی بالیستی تێدا بووە.
ڕاگەیەندنەکانی کۆرای باشور ڕایدەگەیەنن موشەکەکەی کۆریای باکور موشەکێکی بەهێز سەردەمیانەبووە بەناوی "موسودان".
موشەکی موسودان بە پێی ئەو زانیارییانەی لەسەری بڵاوکراوەتەوە ٣ هەزار کیلۆمەتر دەتوانێت بڕوات و بەمەش دەتوانرێت لە کۆریای باکورەوە ژاپۆن و دورگەی گوام لە ئەمەریکا بکاتە ئامانج.
هەرچەندە بابەتی تاقیکردنەوەی موشەکە بالیستییەکانی کۆریای باکور لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە قەدەغەکراوە بەڵام ئەو وڵاتە دەست بۆ ئەو تاقیکردنەوانە دەبات و هەڕەشەش لە وڵاتانی دەوروبەری دەکات.
دوێنێ چوارشەممە کۆریای باکور بە ئامادەبوونی کیم جونگ ئونی سەرۆک دوو موشەکی بالیستی تاقیکردەوە کە بەپێی وتەی کۆریای باشور و ئەمەریکا یەکەم موشەکیان کێشەی تەکنیکی هەبووە بەڵام دووەم موشەک هاوشیوەی موشەکێکی بالیستی سەردەمیانە بووە.
سەرچاوەكان
